ئیسپانیا

مۆراتا هەفتەی داهاتوو چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

ئالڤارۆ مۆرتا هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپی و سعودیە، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ بڕیارێکی نەداوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەو ئۆفەرانەی پێشکەش بە گۆڵکارەکەی رۆخێ بلانکۆس کراون، بەڵام ئەو یاریزانە گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکردووە و نایەوێت پەلە بکات لە بڕیاردان.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە دوو یانەی سعودیە و یانەکانی رۆما و ئینتەر میلان لە ئیتاڵیا ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و ئۆفەریان پێشکەش کردووە، بەڵام مۆراتا تاوەکو هەفتەی داهاتوو هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نادات.

ئالڤارۆ مۆراتا تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ناتوانێت بەبێ رەزامەندی یانەکەی جێبێڵێت، رۆمانۆ زانیاری ئەوەشی دەستکەوتووە رۆخێ بلانکۆس ئامادەیە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button