ئه‌مریکاگرنگترین

رێکخەرانی بۆنەی ناساندنی بوسکێتس هەڵەیەکی گەورەیان کردووە

یاریگا –

رێکخەرانی بۆنەی ناساندنی سێرجیۆ بوسکێتس وەک یاریزانی نوێی ئینتەر مەیامی هەڵەیەکی زەقییان کرد.

هەژماری فەرمی خولی ئەمریکی لە تویتەر، بە هەڵە وێنەی ئالڤارۆ ئاربێلۆوا، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و لیڤەرپوولیان لەگەڵ نازناوی جامی جیهانی بڵاوکردەوە. رێکخەران پێیان وابوو لە وێنەکەدا، ئاربێلۆوا، سێرجیۆ بوسکێتسە !

لە دوای بڵاوبوونەوە و دروستبوونی کاردانەوەی خێرا، هەر زوو وێنەکەیان سڕییەوە و وێنەی بوسکێتسیان لە شوێنی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەم هەڵەیە لەدەست بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا دەرنەچوو.

لە دوای لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ بوسکێتس یەکێکە لە یاریزانە هەر دیارەکان مێژوو کە پەیوەندی بە مەیامییەوە دەکات.

یاریزانی 35 ساڵان، گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ ئینتەر مەیامی واژۆ کردووە و رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا هەریەکە لە خۆردی ئالبا و ئاندرێس ئینیێستاش پەیوەندی بە مەیامییەوە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button