ئیتاڵیا

کوادرادۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات

یاریگا

خوان کوادرادۆ یاریزانی کۆلۆمبی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانە کۆلۆمبیەکە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشتووە و پەیوەندی بە نێرازۆری دەکات.

دی مارزیۆ بڵاویشی کردەوە گرێبەستەکەی کوادرادۆ لەگەڵ ئینتەر بۆ ماوەی یەک وەرز تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 دەبێت.

خوان کوادرادۆی 35 ساڵ دوای هەشت یاریکردن لە ریزەکانی یوڤێنتوس، ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و دەنگۆیەکیش هەبوو پەیوەندی بە خولی سعودیە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button