ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی: بۆسکێتس پەیوەندی بە ئینتەر میامی کرد

یاریگا

سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکاوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا چەند کاتژمێر کەم پێش ناساندنی لیۆنێل مێسی وەکو یاریزانی نوێی یانەکەی، گواستنەوەی هاوڕێی پێشووی یاریزانەکەی تانگۆی بۆ ریزەکانی بڵاوکردەوە.

بۆسکێتس بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکو ساڵی 2025 پەیوەندی بە میامی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە درێسی ژمارە 5 دەپۆشێت.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بارسێلۆنا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر بلاوگرانای جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر میامی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button