ئینگلتەراگرنگترین

دایکی دێلی ئالی لەسەر دۆخی کوڕەکەی “لەو رۆژەوە لە گریان نەوەستاوم”

یاریگا- دایکی رەسەنی دێلی ئالی  بۆ یەکەمجار هاتە دەنگ پاش ئەوەی یاریزانەکە رایگەیاند هاوڕێیەکی بە منداڵی دەستدرێژی کردووەتە سەری. .

ئالی لە چاوپێکەوتنێکدا بە راشکاوانە باسی لە سەرجەم ئەو نەهامەتییانە کرد بە منداڵی تووشی هاتووە  بەهۆی دایکییەکەوە، لە نێویاندا دەستدرێژی سێکسی لەلایەن هاوڕێیەکی دایکی لە کاتێکدا تەمەنی تەنها ٦ ساڵ بوو.

ئەستێرەکەی پێشووی تۆتنهام، هەر لەو دیمانەیەدا ئاشکرایکرد هیچ پەیوەندییەکی بە دایک و باوکە رەسەنەکەیەوە نەماوە پاش ئەوەی لە ١٢ ساڵیدا دەستبەرداری بوون و داویانە بە خێزانێکی تر.

دێنیس کە ساڵانێکی زۆرە ئاگاداری کوڕەکەی نیە بۆ رۆژنامەی سەن وتی

لەو رۆژەوە لە گریان نەوەستاوم کە کوڕەکەم  باسی دەستدرێژی و نەهامەتییەکانی منداڵی کردووە. من بەهیچ جۆرێک ئاگام لەوە نەبوو کە ئەو دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. زۆر زۆر داوای لێبوردنی لێدەکەم و ئەوە دڵم دەکشێنێت کە کەسێک من هێناومەتە نێو ماڵەکەم ناپاکی لەگەڵ کردووم بە خراپترین شێوە. ناتوانم بە ووشە دەری ببڕم چەند خەمناکم تەنها دەتوانم هیوا بۆ ئەوە بخوازم کە جارێکیتر بیبینمەوە.

ئالی لە دیمانەکەدا بەو جۆرە باسی رووداوەکەی کردبوو

زۆر رووداو هەن لە منداڵی کە کاریگەرییان لەسەرم دروستکرد و زۆر کەم باسم کردوون. لە شەش ساڵی لەلایەن هاوڕێیەکی دایکمەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەرم، ئەو هاوڕێیەی زۆربەی کات لەماڵمان بوو، وە دایکم ئالوودەی مادە کحووییەکان بوبوو، پاش ئەوە منیان ناردن بۆ ئەفریقا تاوەکو فێری “رەوشت و پابەند بوون ببم”.

 

ناوەڕاستکارە نێودەوڵەتییەکەی پێشووی ئینگلتەرا لە ماوەیەکی کەمدا لە یەکێک لە باشترین یاریزانانی وڵاتەکەیەوە بە تەواوی بەرەو دا رووخان رۆشت. تا گەیشتە ئەوەی درا بە ئێڤەرتۆن لەوێشەوە بە خواستن بۆ بێشکتاش، لە یانە تورکییەکە بەر لەوادەی خۆی گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و نێردرایەوە بۆ ئێڤەرتۆن. تا ئێستا روون نیە ئالی لە ئێڤەرتۆن دەمێنێتەوە یاخود ئەو یانەیەش گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button