ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی بێرناردۆ سێلڤا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد بێرناردۆ سێلڤا ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چاوەڕوانی ئۆفەرێكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەكە خەون بە پۆشینی درێسی بارسێلۆناوە دەبینێت.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، سێلڤا سەرجەم ئۆفەرەكان كە هاتووەتە بەردەستی راگرتووە و چاوەڕوانی ئۆفەرێكی بارسێلۆنا دەكات، كە سێ ساڵە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانەكە دەدات.

لە راپۆرتەكەی مۆندۆشدا هاتووە، بێرناردۆ چاوەڕێی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات و دەیەوێت ئەو بابەتە بە خێرایی رووبدات، نایەوێت تا كۆتایی بازاڕی گواستنەوە بابەتەكە بەردەوام بێت، بەتایبەت لە كاتێكدا یاریزانەكە ئۆفەری لەلایەن پاریس سان جێرمان و سعودییەوە بەدەستگەیشتووە، ئەوەش دەزانێت كە لە ئەگەری رۆیشتنیدا سیتی بەدوای یاریزانێكی گەورەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی جێگای بگرێتەوە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، بارسێلۆنا هەوڵدەدات یاریزانەكە بە خواستن بهێنێتە ریزەكانیەوە و وەرزی داهاتوو بەیەكجاری بیگوازێتەوە، بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ یاساكانی یاری خاوێندا بگونجێنێت.

بێرناردۆ سێلڤا و نازناوی چامپیۆنزلیگ

وەرزی رابردوو سێلڤا لەگەڵ سیتیزن بەشداری لە 55 یاریدا كرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات و رۆڵێكی گرنگی هەبوو لە پێكهاتەكەی پێپ گواردیۆلا بۆ بردنەوەی هەر سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەكیتی ئینگلتەرا.

بێرناردۆ و گواردیۆلا

بابەتی زیاتر

Back to top button