فه‌ره‌نسا

پۆگبا پشتگیری مێندی دەکات

یاریگا

دوای رەتکردنەوەی ئەو هەموو تۆمەتانەی بۆ فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی مانچێستەر سیتی دروستکران، دواجار ئەو یاریزانە بێ تاوان دەرچوو و کۆتایی بە دۆسیەکە هێنرا.

بێنجامین مێندی دوای ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و ئازاردانی سێکسی بووەوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم تۆمەتەکانی بێتاوان دەرچوو. سەرکەوتنەکەی لە دادگا دڵخۆشی بۆ هاووڵاتی وڵاتەکەی و هاوڕێیەکانی پێشووی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا هێنایە ئاراوە.

بەم بۆنەیە پۆل پۆگبا یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیوەندی بە یاریزانەکەوە کرد د خۆشحالی خۆی بۆ بێ تاوانی هاونیشتیمانیەکەی راگەیاند و دەڵێت

زۆر دڵخۆشم بۆ تۆ براکەم. هەموو ئەوانەی قسەی ناشرینیان لەسەر تۆ کرد، دەمەوێت ببینم هەموویان داوای لێبوردنتان لێ بکەن. هیوادارم بەم زووانە لە گۆڕەپانی یاریدا بتبینمەوە

مێندی لەوەتەی ئەم تۆمەتانەی بۆ دروستکراون لە یاریگاکان دابراوە، بۆیە دیار نیە ئاخۆ جارێکی دیکەوە دەگەرێتەوە یاریگاکان یان واز لە یاریکردن دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button