فه‌ره‌نسا

دۆنارۆما لەگەڵ پاریس بەردەوام دەبێت

یاریگا

جیانلویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت جیانلویجی دۆنارۆما وەک گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی یانەکە گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە پاریس جێرمان ئامادەیە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە و پێشوازی لە گەڕانەوەی دەکات.

دۆنارۆما کە دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی، دەیەوێت بەردەوام بێت لە پاریس. سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییە، بەڵام  سکای بڵاویکردووەتەوە ئەوە  کە دۆنارۆما ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ مەشق و ڕاهێنان و یاریکردن لە ژێر دەستی لویس ئێنریکی دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button