ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای کردۆتە ئامانج

یاریگا –

ماکسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس داوای لە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە کرد کە هەنگاو بنێن بۆ گواستنەوەی فرانک کیسێ.

یوڤێنتوس بەدوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ پۆڵ پۆگبا و بیر لە کۆمەڵێک بژاردەی جیاواز دەکاتەوە لە گواستنەوەی هاوینەدا.

لەم نێوەندەدا، پۆگبا هێشتا هەوڵدەدات خۆی ئامادە بکات بۆ ئامادەبوونی لە کەمپی پێش وەرزەی تیپەکە و هیوادارە کە جارێکی دیکە چانسی سەلماندنی تواناکانی هەبێت.

بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤێنتوس پێیان باشە ئەو ئۆفەرانەی کە یانەکانی سعودیە پێشکەشی دەکەن قبوڵ بکات و تەنانەت بە 10 ملیۆن یۆرۆش ئامادەن بیفرۆشن.

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند کە ئالێگری جێگرەوەی ئەم یاریزانەی لە تیپەکەیدا هەڵبژاردووە. داوای لە بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا کردووە بە زووترین کات مامەڵە بکەن بۆ گواستنەوەی فرانک کیسێ کە بە بۆچوونی ئەو باشترین جێگرەوەی پۆگبا بێت لە هێڵی ناوەڕاستدا.

یۆڤی پێشتر چاودێری یاریزانانی وەک حەبیب دیارا یاریزانی ستراسبۆرگ و رۆدریگۆ دی پاولی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، بەڵام ئەگەر رۆیشتنی پۆگبا پشتڕاست بکرێتەوە، یەکەم هەنگاویان هەوڵدان دەبێت بۆ گواستنەوەی کیسێ بە خواستن.

ناوی ئەم یاریزانە لە لیستی فرۆشتنی بارسێلۆنادا دەبینرێت، ئەگەری ئەوەش هەیە کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بە ئاسانی پێشنیاری یوڤێنتوس قبوڵ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button