ئیسپانیا

بۆ بەرگریکردن لە ناوبژیوانان، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزایەکی توندی ڕاگەیاند

یاریگا- لەپێناو بەرگریکردن لە ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیی، ئەمڕۆ سزایەکی نوێ لە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەوە دەرکرا بۆ ئەو یاریزانانەی ڕووبەڕووی ناوبژیوان دەبنەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت-ی ئیسپانیی ناوەڕۆکی سزاکەی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هۆشداریی دراوەتە یاریزانان لە بەرامبەر ڕووبەڕوو بوونەوەی ناوبژیوانانا و ڕەخنەگرتن لێیان بەشێوەی نەشیاو.

سزاکە بریتیە لە ڕاگرتنی یاریزانەکە بۆ چوار یاریی کە ئەگەر ناشیاوانە پەڵپی لە نابژیوان یاخود یاریدەدەرەکانی گرت. هەمان سزا ڕاهێنەر و یاریزانە یەدەکەکانیش دەگرێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، سزای ڕاگرتنەکە بۆ دەرەوەی یاریگاشە ئەگەر هاتوو بە لێدوانی نەگونجاو پەڵپ و ناڕەزایەتیی پیشان بدرێت لەبارەی ناوبژیوان یان یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یاخود هەر ئەندامێکی سەر بەوان.

هاوکات سزا ڕاگەیەندراوەکە، سەپاندنی سزای ماددیشی تێدایە بڕەکەی 3,000 تا 19,000 یۆرۆ دەبێت کە ئەمەیان بۆ دەستەی ڕاهێنەران و پزیشکان و ئەندامە جیاوازەکانی یانەکەیە.

بۆ زانین، سزای ڕاگرتن بۆ چوار یاریی، سووکترین ئاستی سزایەکە کە جێبەجێ بکرێت، بەڵکوو ئەشێ بۆ چەند یارییەکی زیاتریش سڕ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button