ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆكی ناپۆلی باس لە داهاتووی ئۆسیمین دەكات

یاریگا –

ئۆرێلۆ دی لۆرێنتس، سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی باس لە داهاتووی ڤیكتۆر ئۆسیمین هێرشبەری یانەكەی دەكات و نرخیشی دیاری دەكات.

وەرزی رابردوو ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی توانیان نازناوی خولی ئیتاڵیا ببەنەوە و توانی زۆرترین گۆڵ لە پاڵەوانیەتیەكە بكات.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە گرنگیپێدانی هەریەك لە یانەكانی پاریس سان جێرمان، مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن دەكرد و دەیانەوێت بۆ وەرزی نوێ بیگوازنەوە ریزەكانیان.

لە لێدوانەكانیدا كە پێگەی بەناوبانگی گۆڵ بڵاویكردووەتەوە دی لۆرێنتس ووتی: وەرزی داهاتوو ڤیكتۆر ئۆسیمین بە درێسی ناپۆلیەوە دەبینین، ئەوە یەكلاكراوەتەوە.

بەردەوام بوو ووتیشی: بەڵام ئەگەر ئۆفەرێكی باش هات، ئێمە دەچینە پێشەوە و دواتر بەدوای بەهرەمەندی دیكەدا دەگەڕێین وەك چۆن لەگەڵ ئۆسیمین و كڤارا كردمان.

لە كۆتایشدا ووتی: تاكە یانە كە بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین بكات پاریس سان جێرمانە، ئەگەر ناسڕ خلێفی وویستی 200 ملیۆن بێنێت و پاشان چاوەڕوان دەكەین و دواتر بڕیار دەدەین.

ڤیكتۆر ئۆسیمین بە درێسی ناپۆلی

وەرزی رابردوو بە كردنی 26 گۆڵ ڤیكتۆر ئۆسیمین بوو بە گۆڵكاری یەكەمی خولی ئیتاڵیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button