ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: شاکا پەیوەندی بە یانەیەکی بۆندزلیگاوە کرد

گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری یانەی ئارسناڵ پەیوەندی بە بایەرن لیڤەرکوسنەوە کرد.

پێشتر هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەکە رێککەوتبوون بەڵام ئارسناڵ چاوەڕوانی یەکلایبوونەوەی گواستنەوەی دیکلان رایس بوو بۆ یانەکەی. پاش ئەوەی توانی تواناکانی رایس بەدەست بهێنێت، رەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی شاکای بەئەزموون بەرامبەر بە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ ، شاکای ٣٠ ساڵ واژۆ لەسەر گرێبەستێک دەکات بۆ پێنج وەرز و تاوەکو ٢٠٢٨ یاریزانی لیڤەرکوسن دەبێت کە لە ئێستادا چابی ئەلۆنزۆ راهێنەرییانە.

ناوبراو پێشتر لە ٢٠١٧دا لە میونشنگلادباخەوە گوێزرابووەوە بۆ ئارسناڵ و لە ماوەی ئەم شەش ساڵەدا ٢٢٥ یاری  فەرمی بۆ گەنەرز ئەنجامدا.

شاکا دەبێتە دووهەم یاریزانی تازەی لیڤەرکوسن پاش ئەوەی جۆناس هۆفمان لە میونشن گلادباخەوە هەر ئەمڕۆ گوێزرایەوە ئەو یانەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button