ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە

یاریگا –

یەکەم هەوڵی مانچێستەر یونایتد بۆ بەدەستهێنانت تواناکانی گۆڵپارێزی ئینتەر میلان، ئەندرێ ئۆنانا شکستی هێنا.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی مانچێستەر یونایتد بەردەوام دەنێت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەندرێ ئۆنانا، یانەکە ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێ.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، شەیتانە سوورەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆنی زیادکراویش پێشکەش بە ئینتەر میلان کردووە، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئینتەر میلان ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵپارێزە تەمەن 27 ساڵانییەکەی ببێت، بەو مەرجەی ئۆفەرێکی 60 ملیۆن یۆرۆیی بەدەست بگات.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڵپارێزە کامیرۆنییەکەش ئارەزوو دەکات یاری بۆ مانچێستەر بکات، چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانە دەکات.

Inter Milan’s Cameroonian goalkeeper #24 Andre Onana prepares to take a goal kick during the UEFA Champions League final football match between Inter Milan and Manchester City at the Ataturk Olympic Stadium in Istanbul, on June 10, 2023. (Photo by OZAN KOSE / AFP) (Photo by OZAN KOSE/AFP via Getty Images)

بابەتی زیاتر

Back to top button