ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کیم مین جای، پشکنینی پزیشکی ئەنجامدەدات

یاریگا –

کیم مین جای کۆری و بەرگریکاری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کیم مین جای، ئەمڕۆ یەکەم بەشی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ بایرن میونشن ئەنجامدەدات و دەبێت بە یاریزانی نوێی ئەو یانەیە.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، بەم زووانە یانەی بایرن میونشن بە فەرمی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە رادەگەیەنێت.

گرێبەستی بەرگریکارە کۆرییەکە لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، ناوبراو تا هاوینی ساڵی 2028 درێسی باڤارییەکان دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button