ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماونت پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ هاندەرانی چێڵسی دەنێرێت

یاریگا

مەیسن ماونت، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە پەیامێك ماڵئاوایی لە چێڵسی كرد.

مانچێستەر یونایتد سەركەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی واژۆی ماونت و هەموو شتێك كۆتایی هاتووە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستەكەی رابگەیەندرێت.

ماونت پارچە ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە و ماڵئاوایی لەهاندەرانی یانە لەندەنیەكە كرد.

ماونت لە پارچە ڤیدیۆیەكدا دەڵێت: بۆ هەموو هاندەرانی چێڵسی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا قسە و باسێكی زۆر لەسەر داهاتووی من لەگەڵ یانەكە هەبووە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەمەش مانای وایە كە بابەتەكە سەرسوڕهێنەر نیە، بۆیە ئەمڕۆ بە هەموو سەختییەكەوە رایدەگەیەنم كە دوای ئەوەی بڕیاری كۆتاییمدا، چێڵسی جێدەهێڵم.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: دەزانم ئێوە شایەنی زیاترن لە تەنیا وتارێكی ماڵئاوایی، بەڵام دەمویست راستەوخۆ بێت بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینم بۆ ئێوە بۆ هەموو ئەو پشتگیریانەی لە ماوەی رابردوودا وەرمگرتووە.

لە كۆتایشدا ووتی: دەزانم هەندێكتان ئەم بڕیارەتان بە دڵ نابێت، بەڵام پێموایە لەم كاتەدا باشترین هەڵبژاردن بوو كە كردم.

مەیسن ماونت بە درێسی چێڵسی

ماونت بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات بە بری 55 ملیۆن پاوەند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button