ئینگلتەرا

ئالکانتارا چیدیکە جێگەی لە لیڤەرپوول نابێتەوە

یاریگا

تیاگۆ ئالکانتارا ناوەراستکاری ئیسپانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا لەوانەیە وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی دیکە بەردەوام بێت لە یاری کردن.

ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکەی رێدز وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی بەشداری کەمترین یاریی یانەکەی کرد، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکەی ئەم هاوینە بیر لەوە بکاتەوە دەستبەرداری بێت یان بە شێوەی خواستن پێشکەشی یانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکانی نیوخۆی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، ئالکانتارا بووەتە ئامانجی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا و ئەو یانەیە ئامادەیە یاریزانە ئیسپانیەکە وەرزی داهاتوو بە شێوەی خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەش نەکردووە.

ئالکانتارا ساڵێكی دیکە لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ لیڤەرپوول، بەڵام یانەکە بەهۆی دابەزینی ئاستی و پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button