جیهانگرنگترین

هەشت گۆڕانکاری نوێ لە یاساکانی تۆپی پێ بۆ وەرزی داهاتوو

یاریگا

تۆپی پێ ساڵ بە ساڵ بەردەوامە لە پەرەسەندن و لەم ڕووەوە IFAB وەک دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێ، دەیەوێت زنجیرەیەک یاسا بۆ وەرزی داهاتوو (2023-24)  بخاتە ڕوو. هەشت یاسای نوێ بۆ تۆپی پێ دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئامانجیان باشترکردنی تۆپی پێ و بەرزکردنەوەی کوالێتی ناوبژیوانییە. لەم بەشەی خوارەوەدا ئاگاداری ئەم هەشت یاسایە نوێیە دەبیت:

  • پێشتر کاتێک یاریزانێکی یەدەگ لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا دەچووە ناو یاریگا، گۆڵەکە هەژمار نەدەکرا. لەمەودوا لەم جۆرە دیمەنانەدا گۆڵەکە تەنها کاتێک رەتدەکرێتەوە کە یاریزانی یەدەگ ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تۆمارکردنی گۆڵەکە هەبووبێت.
  • لەمەودوا ناوبژیوانی چوارەم دەتوانێت تێبینییەکانی خۆی بخاتە بەردەم ناوبژیوانی ناوەڕاست و کاریگەر بێت لە بڕیارەکەیدا.
  • لە مۆندیالی 2022، کاتی زیاد کراوی زۆرمان بینی لە یارییەکان، ئەم یاسایە لە وەرزی داهاتووەوە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانێتییەکان بە سەرپەرشتی فیفا جێبەجێ بکرێت. واتە لەوانەیە لە هەر یارییەک 10 خولەک زیاتر کاتی زیاد کراو هەژمار بکرێت.
  • لە کاتی جێبەجێ کردنی لێدانە یەکلاکەرەوەکان ناوبژیوان ناتوانێت کارتی زەرد و سوور بە رووی یاریزاندا بەرز بکاتەوە.
  • بەرکەوتنی تۆپی بێ مەبەست  لەلایەن بەرگریکارەوە دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانی هێرشبەر بە ئۆفساید هەژمار بکرێت. واتە ئەگەر هێرشبەر لە ئۆفساید بوو و بەرگریکار بە بێ ئەنقەستیش تۆپی بەر بکەوێت دەبێتە ئۆفساید.
    • هەر کاتێک یاریزان لە حالەتێکی 100٪ بە شێوەیەکی نایاسایی رێگری لە یاریزانی بەرامبەر کرد بۆ تۆمار کردنی گۆڵ کارتی سووری پێدەدرێت، بۆ نمونە وەکو دیمەنەکەی لویس سوارێز لە مۆندیالی 2010 بەرامبەر غانا. واتە ئەگەر یاریزانێک بە تەنیا لەگەڵ گۆڵپارێز مایەوە و بەرگریکاریش لە دواوە یاریزانەکەی راگرت و بە نایاسایی رێگەی پێنەدا گۆڵ بکات، ئەو کات بە هیچ شێوەیەک ناوبژیوان بۆی  نیە کارتی سووری پێ بدات.
    • ئەگەر لە کاتی یارییەکەدا لەسەر کورسی یەدەگ شتێک ڕوویدا کە ناوبژیوان نەتوانێت تاوانباری سەرەکی دەستنیشان بکات، ئەو کات ڕاهێنەر دووردەخرێتەوە.
    • چیتر گۆڵپارێزان ڕێگەیان پێنادرێت لە کاتی لێدانی سزادا گاڵتەجاڕی بکەن، واتە جولەی سەرنجڕاکێش بکەن بۆ ئەوەی جێبەجێکاری سزا بشێوێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button