خوله‌کانی دیکە

کۆتینیۆ لە تورکیا داوا کراوە

یاریگا

فلیۆ کۆتینیۆ دوای جێهیشتنی ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا هەرگیز نەیتوانی ببێتەوە ژمارە 10ـەیەکەی رێدز و ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی رووی لە دابەزین کرد.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، یانەی بێشتیکتاشی تورکیا هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگڵتەرا دەدات و نوێنەرەکانی ئەو یانەیە چەند رۆژی داهاتوو گەشتی بەریتانیا دەکەن.

ئاس ئەو زانیاریەشی دەستکەوتووە یانە ئیستانبۆلیەکە سەرەتا دەیەوێت کۆتینیۆ بە شێوەی خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی لەگەڵ بڕگەی کڕینی هەمێشەیی ئەویش بەرامبەر هەشت ملیۆن یۆرۆ.

کۆتینیۆ لە ساڵی 2018 ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی بەرامبەر 135 ملیۆن یۆرۆ جێهێشت، بەڵام هەرگیز نەیتوانی ئەو ئاستەی لە پرێمەرلیگ پێشکەشی بکات، لە خولەکانی دیکە پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button