جیهانڤیدیۆ هەواڵگرنگترینمۆندیال

ئەمڕۆ لە مێژووی تۆپی پێدا

یاریگا –

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە ساڵی 2010 یەكێك لە جوانترین دیمەنەكانی تۆپی پێ لە یارییەكانی جامی جیهانی تۆماركرا.

لە بەرواری 2ی مانگی 7 لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2010 هەردوو هەڵبژاردەی غگنا و ئۆرۆگوای رووبەڕووی یەك بوونەوە و خەونی هەموو ئەفریقیەكان گەیشتنی یەكێك لە هەڵبژاردەكانی كیشوەرەكەیان بوو بە قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی جامی جیهانی، بەڵام سوارێز و ئۆرۆگواییەكان رێگەیان بەوە نەدا.

یارییەكە دەستیپێكرد و هەڵبژاردەی گانا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش دەكرد و لە خولەكەكانی كۆتایی گێمی یەكەمدا سۆلی مۆنتاری بە لێدانێكی بەهێز و لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی پێشكەوتنی غانای بە شێوازێكی نایاب تۆمار كرد.

گۆڵی یەكەمی گاناب ە دەنگی رەئوف خلێف:

پاش تێپەڕبوونی 15 خولەك لە گێمی دوومی یارییەكە دیێگۆ فۆرلان بە لێدانێكی راستەوخۆی بەهێز و نایاب گۆڵی یەكسان بوونی ئۆرۆگوای تۆمار كرد.

ڤیدیۆی گۆڵی یەكسان بوون بە دەنگی رەئوف خلێف:

كاتی ئاسایی یارییەكە بە یەكسان بوون بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، گێمی یەكەمی زیادكراویش بەهەمان ئەنجام كۆتایی هات ، لە گێمی دووەمی زیادكراودا و لە كۆتا خولەكەكانی یارییەكەدا لویس سوارێز رۆڵی گۆڵپارێز دەبینێت و بە دەست لێدانێكی سەری یاریزان دۆمینیك دووردەخاتەوە.

گەڕاندنەوەكەی سوارێز

پاشان ناوبژیوان لویزیتۆ بە كارتی سوور دەكاتە دەرەوە و لێدانی سزا بۆ گانا هەژمار دەكات، ئاساموا جیان لێدانە سزایەكە جێبەجێ دەكات و ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.

ڤیدیۆی گەڕاندنەوەكەی سوارێز و لێدانە سزایەكە، بە دەنگی رەئوف خلێف:

یارییەكە گەیشتە لێدانی یەكلاكەرەوە و ئۆرۆگوای بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی.

ڤیدیۆ كورتكراوەی یارییەكە و لێدانە یەكلاكەرەوەكان، بە كوالێتی بەرز و بە دەنگی رەئوف خلێف:

https://youtu.be/T1fbRlbBdcs

بابەتی زیاتر

Back to top button