ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چاوەڕێی ئۆفەرێكی یانە سعودییەكانە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاوەڕێی ئۆفەرێكی گەورەی یانەكانی خولی رۆشەنی سعودی دەكات بۆ یاریزانی یانەكەی فێرلاند مێندی.

گرێبەستەكەی مێندی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یاریزانە فەڕەنسیەكە لە پلانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەردا نیە و دەیانەوێت دەستبەرداری ببن، بەتایبەت لە دوای گواستنەوەی فران گارسیا.

بەپێی زانیاریەكانی رادیۆی كادینا سێر یانە شاهانەكە چاوەڕێی ئۆفەرێك دەكات لە یانەكانی خولی رۆشەنی سعودیەوە بۆ فێرلاند مێندی یاریزانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

سەرچاوە ئیسپانیەكە لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرایكردووە، ریال مەدرید یاریزانەكەی ناخاتە بازاڕی گواستنەوەوە بەڵكو چاوەڕێی ئۆفەرێكی گەورە دەكات لە یانەكانی سعودییەوە.

فێرلاند مێندی

وەرزی رابردوو مێندی لە 28 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداریكرد و توانی نازناوەكانی سۆپەری ئەوروپا و جامی شای ئیسپانیا و جامی جیهانی یانەكان بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button