ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

جیجی بوفۆنیش لە سعودیە داواکراوە

یاریگا –

شەپۆلی گواستنەوەی یاریزانە ئەوروپییەکان لەلایەن سعودییەکان بەردەوامە، ئەجارەیان چاویان بڕیوەتە بوفۆن.

کەناڵی بیێن سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گۆڵپارێزی ئیتاڵی جیجی بوفۆن، لەلایەن سعودییەکان ئۆفەرێکی پێ گەیشتووە، بۆ پەیوەندیکردن بە خولی ڕۆشەنی سعودی.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڵپارێزەکەی پێشووی یوڤێنتوس ئێستا سەرقاڵە بە بیرکردنەوە لە ئۆفەرەکە، لە چەند رۆژێکی داهاتووش بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات.

ئەفسانە ئیتاڵییەکە لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد لە یوڤێنتوسەوە گەڕایەوە پارما، کە یانەی منداڵییەتی، سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن.

ناوبراو ئێستا لە تەمەنی 45 ساڵیدایە، لە ئەگەری رازیبوون بە ئۆفەری سعودییەکان، دەبێت بە یەکێک لە بەتەمەنترین یاریزانەکانی مێژوو کە درێژە بە یاریکردن بدات.

بوفۆن لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بە درێسی یوڤێ و پاریس سانجێرمان و پارما 975 یاری کردووە، 825 گۆڵی لێکراوە، لە 429 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button