ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول جموجۆڵەکان بۆ سۆبۆسلای دەست پێدەکات

یاریگا –

لیڤەرپوول خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی لایپزیگ.

پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، نوێنەرانی لیڤەرپوول لەگەڵ بریکاری کارەکانی، سۆبۆسلای کۆبوونەتەوە و باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئەستێرە هەنگارییەکە کردووە.

هەرچەندە لیڤەرپوول دەزانێت، بەدەستهێنانی واژۆی سۆبۆسلای ئاسان نییە، بەڵام دەستبەرداری هەوڵەکانی نابێت.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سۆبۆسلای بریتییە لە 70 ملیۆن یۆرۆ، راپۆرتی جیاواز لەبارەی ماوەی بەسەرجوونی گرێبەستەکەی هەیە، بەڵام هەر جۆرە جووڵەیەکی لیڤەرپوول بۆ سۆبۆسلای، پارەیەکی زۆری دەوێت.

لیڤەرپوول لە دوای بێ ئومێد بوونی لە گواستنەوەی مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی، تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر سۆبۆسلای داناوە، کە یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی بۆندسلیگا.

سۆبۆسلای یاریزانێکی سەرەکییە لە لایپزیگ، لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 48 یاریدا کرد و 10 گۆڵی کرد. هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، یاریزانێکی سەرەکییە لە پێکهاتەی هەنگاریا و تاوەکو ئێستا 32 یاری نێودەوڵەتی هەیە.

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، لیڤەرپوول تەنیا گرێبەستی لەگەڵ ئەلێکس ماک ئالیستەر واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button