ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ بەنیازی ئەستێرەیەکی دیکەی خولی ئیتاڵییە

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی هەوڵ بۆ گواستنەوەی فێدیریکۆ کیێزای ئەستێرەی یوڤێنتۆس دەدات.

پێشتر لە ئیتاڵیاوە هەواڵی ئەوە هەبوو، ئالێگری حەز بە کیێزا ناکات و هەوڵی فرۆشتنی دەدات لە هاوینی ئەمساڵدا. ئەمڕۆش گازیتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند، نیوکاسڵ هاتووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی کیێزا.

ناوبراو یەکێک بوو لە باشترین یاریزانانی یانەکە و ئیتاڵیا بەر لەوەی تووشی پێکانێکی درێژخایەن بێت لە سەرەتای وەرزی رابردوودا، هەرچەندە لە کۆتا هەفتەکاندا گەڕایەوە یاریگاکان بەڵام پێناچێت ئالێگری کیێزای دوای پێکانی بەدڵ بێت.

سەرچاوەکە دەڵێت چاوەڕواندەکرێت یوڤێنتۆس ئامادەبێت بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت، بەوەش کیێزا هەرزانتر دەکەوێت لەسەر نیوکاسڵ بەراورد بە ساندرۆ تۆنالی ئەستێرەی میلان کە بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ گوێزراوەتەوە ئەو یانەیە.

کیێزا دوو ساڵ گرێبەستی ماوە لەگەڵ یۆڤی، جگە لە نیوکاسڵ لەلایەن یانەکانی ئەستۆن ڤیلا و لیڤەرپوولیشەوە سەرنجی لەسەرە بەڵام ئەگەری نیوکاسڵ بەهێزترە چونکە توانای داراییان باشترە و هەروەها بەشداری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button