ئیسپانیا

سزاکەی ڤاڵڤێردی قورستر دەبێت لەوەی چاوەڕواندەکرا

یاریگا-سزای راگیرانی فێدی ڤاڵڤێردی بەرزدەبێتەوە بۆ پێنج یاری سڕکردن.

لە کۆتا هەفتەکانی لالیگادا، فێدی ڤاڵڤێردی ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدرید هێرشی کردە سەر ئەلێکس باینای یاریزانی ڤیاریاڵ لە دەرەوەی یاریگا.

سەرەتا دەنگۆی ئەوە هەبوو ناوبراو ٣-٤ یاری سڕبکرێت بەڵام مارکا ئەمڕۆ رایگەیاند ئەو دادوەرەی دەستنیشانکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بە لیژنەی سزاکانی لالیگای وتووە، دەبێت ڤاڵڤێردی بۆ پێنج یاری سڕبکرێت.

ئەگەر لیژنەی سزاکان بڕیار بدات سزاکەی وەک خۆی جێبەجێ بکات ئەوا ڤاڵڤێردی لە سەرەتای وەرزدا بەرامبەر هەریەک لە  بلباو، ئەلمێریا، سێلتا ڤیگۆ، خیتافی و ریاڵ سۆسیداد یاری ناکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button