بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

ڤاردی ئۆفەری یانەیەکی سعودی رەتکردەوە

یاریگا –

جێمی ڤاردی، ئەستێرەی لێستەر سیتی، ئۆفەری یانەیەکی سعودی رەتکردەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ڤاردی ئۆفەرێکی فەرمی یانەی خەلیجی سعودی رەتکردەوە و نایەوێت ئێستا لە خولی رۆشنی سعودی یاری بکات، چونکە هێشتا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لێستەر سیتی ماوە.

لێستەر دابەزیە خولی چامپیۆنشیپ و سەرەڕای ئەمەش، ڤاردی مانەوەی خۆی لەگەڵ لێستەر تاڕادەیەکی زۆر یەکلایی کردووەتەوە.

پێشتر ترابزۆن سپۆری تورکی هەوڵی گواستنەوەی ڤاردی دا، بەڵام ئەستێرە ئینگلیزییەکە ئۆفەری ترابزۆنیشی رەتکردەوە.

خەلیج توانی لە ریزی گەورەکانی سعودیە بمێنێتەوە، دوای بەڕێکردنی وەرزێکی قورس و بەدەستهێنانی پلەی 14 بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ.

بەم دواییە، خەلیج گرێبەستی لەگەڵ ئیڤۆ رۆدریگێز و حەمەد عەبدان واژۆ کرد و گرێبەستی محەمەد خەبرانی و عومەر عۆدەی نوێکردەوە.

خەلیج کەمپێکی مەشق بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتوو لە شاری ئیزمیری تورکیا دەکاتەوە و 21 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button