ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: مادیسن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی جەیمس مادیسن ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی لێستەر سیتی پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد.

بەشێوەیەكی فەرمی كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی تۆتنهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی جەیمس مادیسنی راگەیاند.

ناوەڕاستكارەكەی ئینگلتەرا بە بری 40 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2028 بە موچەی هەفتانەی 175 هەزار پاوەند پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

مادیسن ساتی واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ تۆتنهام

مادیسن دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی تۆتنهامە لە دوای فیكایۆ كە بە 17 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button