ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی بوسكێتسی دیاریكرد

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی شوێنگرەوەی سێرجیۆ بوسكێتس ئەستێرەی پێشووی یانەكەی دیاریكرد.

بوسكێتس لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی و پاش 15 ساڵ لەگەڵ بارسێلۆنا ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكەی جێهێشت.

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئینتەر مەیامی گواستنەوەی بوسكێتسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا بارسێلۆنا دەیەوێت دانی پارێخۆ ناوەڕاستكاری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی بۆ جێگای بوسكێتس بگوازێتەوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پارێخۆ بژاردەی یەكەم نیە بۆ بارسێلۆنا، لە پێشەنگی لیستەكەدا كیمیچ و زومبێندی دێن، بەڵام بەهۆی گرانی نرخیانەوە یاریزانەكەی ڤیاڕیاڵ لە بژاردەی سێیەم دانراوە.

پارێخۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ ڤیاریاڵ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەسەردەچێت و یاریزانەكەش دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا و پارێخۆ سەرسامن بە شێوازی یەكتر و پەیوەندیەكی نایاب هەیە لە نێوانیاندا.

پارێخۆ

پارێخۆ تەمەنی 34 ساڵە و وەرزی رابردوو 37 یاری بۆ ڤیاڕیاڵ كرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button