ئیسپانیاگرنگترین

گوندۆگان لەگەڵ بارسێلۆنا درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت؟

یاریگا –

ئیلكای گوندۆگان، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

رۆژی رابردوو هەژماری فەرمی بارسێلۆنا گرێبەستی ئیلكای گوندۆگانی راگەیاند بە بێ ئەوەی ژمارەی درێسی یاریزانەكە لەگەڵ ئەو یانەیە دیاری بكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ حەوت ژمارە بەردەستە لە بەردەم گوندۆگان بۆ ئەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا بیپۆشێت.

ژمارەكان بریتین لە ( 2,3,5,12,14,16,18 ) كەپێشتر ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە هیچ كام لەو ژمارانەی نەپۆشیوە.

ژمارە 8 كە گوندۆگان پێێ ناسراوە و پێشتر لە یانەكانی مانچێستەر سیتی و بۆرووسیا دۆرتمۆند دەیپۆشی لەلایەن پێدری گۆنزالێزەوە خاوەندارێتی دەكرێت.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش درێسی ژمارە 21 دەپۆشێت كە لە یانە كەتەلۆنییەكە فرانكی دی یۆنگ دەیپۆشێت.

وەرزی رابردوو گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 52 یاری كرد و توانی 11 گۆڵ بكات و 6 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button