ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

یانەیەکی سعودی زۆر نزیکە لە گواستنەوەی برۆزۆڤیچ

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی زۆر نزیکە لە گواستنەوەی مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچی کڕواتی.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چەند کاتژمێرێکی چارەنووسساز لە پێشە بۆ یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچی کڕواتی و پەیوەندی کردنی بە یانەی نەسڕی سعودی.

بەپێی گوتەکانی رۆمانۆ، ئێستا شاندی یانە سعودیەکە لە شاری میلانۆن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئینتەر میلان بگەنە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە، بەرەو خولی ڕۆشەنی سعودی.

بەرپرسانی نەسڕ دەیانەوێت بە بڕی 23 بۆ 24 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە، دواتریش دەست بە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ یاریزانەکەدا.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئینتەر میلان لاری نییە لەسەر ئەم گواستنەوەیە، هەموو شتێک بەندە بە بڕۆزۆڤیچ، لە ئەگەری رۆیشتنی ناوبراو ئینتەر، دەیڤد فراتێزی دەکات بە شوێنگرەوەی.

مارسێلۆی تەمەن 30 ساڵان نزیکبوو لە پەیوەندیکردن با بارسێلۆنای ئیسپانی، بەڵام گرێبەستێکی سعودیەکان رێڕەوی یاریزانەکەی لە ئیسپانیاوە گۆڕی بۆ سعودیە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button