ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاڤێرتز و کۆڤاسیچ: ئێمە ئامادەین

یاریگا –

کای هاڤێرتز بە بڵاوکردنەوەی تویتێک، گڕ لە نێوان ئارسیناڵ و چێڵسی بەردەدات.

هاڤێرتز، ئەستێرەی چێڵسی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ماتیۆ کۆڤاسیچ لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و لە کاپشنەکە نووسیویەتی ”ئێمە ئامادەین”. هەردوو ئەستێرەکە لە چێڵسی یاری دەکەن، بەڵام پێشبینی چوونە دەرەوەیان لە ستامفۆرد بریج دەکرێت.

کۆڤاسیچ و هاڤێرتز لە بۆنەی هاوسەرگیری کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی چێڵسی وێنەکەیان چرکاندووە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەکە، دەنگۆکانی چوونە دەرەوەیان لە چێڵسی زیاتر بوو.

هاڤێرتز نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ئارسیناڵ و بڕی پارەی پێشکەشکراو گەیشتووەتە 83 ملیۆن دۆلار و کۆڤاسیچیش نزیکە بە بڕی 38 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات.

کای هاڤێرتز
جۆرجینۆ، یاریزانی ئارسیناڵ لەگەڵ کای هاڤێرتز، یاریزانی چێڵسی لە ستۆرییەکی ئینستاگرامی جۆرجینۆدا

دواتر جۆرجینۆی ئەستێرەی ئیتاڵی، وێنەیەکی لەگەڵ هاڤێرتز بڵاوکردەوە، کە ئیمۆجی چاوەڕوانی و چاودێری لەسەر داناوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دووبارە کۆبوونەوەیان لە یەک تیم.

بابەتی زیاتر

Back to top button