ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەهلی سعودی جواو ماریۆی دەوێت

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعودی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەندین گرێبەستی نوێ واژۆ بكات بە مەبەستی پتەوكردنی هێڵەكانی یانەكەی و كێبڕكێكردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكان لە وەرزی نوێدا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی پێشووی چێڵسی پەیوەندی بە ریزەكانی ئەهلی سعودیەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس ئەكرەم كۆنۆر یانەی ئەهلی گرنگی بە گواستنەوەی جواو ماریۆی پۆرتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بێنفێكای هەمان وڵات دەدات، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە یانەكەی.

ئەهلی چاودێری بارودۆخی یاریزانە 30 ساڵانەكەی بێنفیكا دەكات و دەیەوێت گفتۆگۆ بكات لەگەڵیدا بۆ پتەوكردنی ریزەكانی.

جواو ماریۆ پێشتر لە یانەکانی سپۆرتینگ لیشبۆنە، ئینتەرمیلان ، وێستهام یونایتد، لۆکۆمۆتیڤ مۆسكۆی رووسی و دواجاریش لەگەڵ بێنفیكای پورتوگالی یاری کردووە.

جواو ماریۆ لەگەڵ بێنفیكا بەشداری لە 51 یاریدا كردووە و توانیویەتی 23 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button