ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر نزیکە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەی ئەیسی میلان

یانەی ئینتەرمیلان یەک هەنگاو دوورە لە گواستنەوەی مارکوس تورامی هێرشبەری ئینتراخت فرانکفۆرت.

یاریزانە فەڕەنسییەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ میونشن گلادباخ بەسەردەچێت و چەندین یانە هەوڵیاندا بێ بەرامبەر بیگوازنەوە. هەرچەندە تاوەکو دوێنی ئەیسی میلان نزیکترین بوو بەڵام، بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، تورام و ئینتەر لەسەر گرێبەستێکی درێژخایەن رێککەوتوون، لە ئێستادا یانەکە سەرقاڵی ئامادەکاری مامەڵە رۆتینییەکانەو و بەمزووانە گواستنەوەکە رادەگەیەندرێت.

جگە لە ئەیسی، هەریەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول و چێڵسی پێشتر گرنگییان بە مارکۆس دابوو کە پێشتر  بەڵام کوڕەکەی لیلیان تورامی بەرگریکاری مێژوویی فەڕەنسا، ئینتەری هەڵبژارد کە ئامادەیە ساڵانە مووچەی ٥.٥ ملیۆن یۆرۆی پێبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button