ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سیبایۆس گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ كردەوە

یاریگا –

دانی سیبایۆس، گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید تا ساڵی 2027 نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ دانی سیبایۆس  گەیشتوونەتە رێككەوتن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە تا ساڵی 2027.

سیبایۆس شەش وەرزە یاری بۆ ریزەكانی مەدرید دەكات و دوای ئەوەی لە ریال بیتسەوە پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد.

دانی بە درێسی مەدریدەوە 120 یاری كردووە و توانیویەتی 11 نازناو بباتەوە، دوو چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی جامی جیهانی یانەكان، دوو نازناوی سوپەری ئەوروپا، یەك نازناوی لالیگا و جامی شا لەگەڵ دوو نازناوی سووپەری ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button