ئاسیاسعودیە

ئەفسانەیەکی لیڤەپوول: دەبێ سنوورێک بۆ سعودیە دابندرێت

یاریگا –

جەیمی کاراگەر ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ توڕەیە لە شەپۆلی گواستنەوەی یاریزانانی پرێمەرلیگ بۆ خولی سعودیە.

ژمارەیەکی بەرچاو لە یاریزانانی خولی پریمەرلیگ لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا چوونەتە سعودیە.

بەڵام ئەم بابەتە تایبەت نییە تەنها بە یاریزانانی خولی نایابی ئینگلیزی و کەریم بنێزیما یاریزانێکی دیکەیە کە بڕیاریدا درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید رەتبکاتەوە و بچێتە یانەی ئیتیحاد لەسعودیە.

ئەم بابەتە لای هاندەرانی تۆپی پێ لایەنگر و نەیاریشی هەیە و پێدەچێت کاراگەر بە تەواوی دژی ئەم رووداوە بێت و پێی وایە ئەم کارە کە بە بۆچوونی ئەو ” تێکدانی شیرازەی وەرزش”ە، پێویستە رابگیرێت.

بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا نووسیویەتی: بێرناردۆ سیلڤا لە لوتکەی ژیانی تۆپی پێیدایە و لە پێنج ساڵی رابردوودا لە ریزی باشترین یاریزانە ئەوروپییەکان بووە! من نیگەران نیم لەو یاریزانانەی تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵەوەیە و دەچنە خولی سعودیە.

رەنگە کەمێک نیگەرانی یاریزانانی ژێر تەمەن 30 ساڵ بم ئەگەر ئەوە رووبدات هەموو شتێک دەگۆڕێت. سعودیە توانی یاری گۆڵف و شەڕە گەورەکانی بۆکسێن بخاتە ژێر خاوەندارێتی خۆیەوە و ئێستا چاوی لەوەیە تۆپی پێ بکاتە هی خۆی!! پێویستە هەر ئێستا ئەم حالەتە بوەستێنرێت!”

بابەتی زیاتر

Back to top button