ئیتاڵیا

دی ماریا دەگەڕێتەوە پۆرتوگال

یاریگا

ئانخێل دی ماریا بڕیاری خۆیداوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس نوێبکاتەوە و دوای ساڵانێک دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی پورتوگال.

هێرشبەرە ئارجێنتیناییەکە پێشتر لە ساڵی 2007 وڵاتەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بێنفیکای پۆرتوگال کرد، پاشان بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لەو کاتەوە ئێتر نەگەڕایەوە پۆرتوگال.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دی ماریا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی پێشووی گەیشتووەتە رێکەوتن و بڕیارە هەردوولا دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە بە یەکتری شاد ببنەوە. هەموو رێکەوتنەکان کراون و لە رۆژانی داهاتوو بە فەرمی ئاشکرا دەکرێن.

هێرشبەرەکەی تانگۆ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی دێت، سەرەڕای حەزی مانەوەی یانە ئیتاڵیا، بەڵام دی ماریا بڕیاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە خولی پورتوگال.

بابەتی زیاتر

Back to top button