بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

حەکیم زیاش پەیوەندی بە نەسڕی سعودی کرد

یاریگا –

حەکیم زیاشی مەغریبی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودی کرد.

کەمێک پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، یانەی نەسڕ بە شێوەی زارەکی گەیشتە رێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵ حەکیم زەیاش و یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە سعودیەکە کرد.

بە پێی هەواڵەکەی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی زیاشی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ نەسڕ تا ساڵی 2026 دەبێت، ئەگەر هەموو شتەکان بەپێی پلانەکان بڕۆن.

رۆمانۆ ئامەژەی بەوەش کردووە، سعودییەکان لەگەڵ یانەی چێڵسیش گەتشتوونەتە رێککەوتن، چاوەڕوانن پەڕاوی گرێبەستەکەیان بەدەست بگات، واژۆی دەکەن و دواتریش پشکنینی پزیشکی بۆ ئەستێرە مەغریبییەکە دەکرێت.

پاش گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سەرەتای ساڵی 2023 بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ، حەکیم زیاش دەبێتە دووەم گەورەترین گرێبەست بۆ یانە سعودیەکە لەمساڵدا.

زیاش لە هاوینی 2020 بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە ئەجاکسەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی، لەگەڵ یانە لەندەنیەکە لە 107 یاری 14 گۆڵی کرد و 13 گۆڵیشی درووستکرد، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانیشی لەگەڵ بلوز بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button