ئینگلتەرا

خەلدون موبارەک: ئێرلینگ هالاند بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد

یاریگا –

بەڕێوبەری یانەی مانچێستەر سیتی خەلدون موبارەک باس لەوە دەکات کە ئێرلینگ هاڵاند بەڵێنی پێیان داوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن کاتێک پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردوە.

هالاند هاوینی رابردوو دۆرتمۆندی بەجێهێشت و پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە کرد و توانی لە یەکەم وەرزیدا لەم تیپەدا بە شێوەیەکی درەوشاوە دەربکەوێت.

لە پریمەرلیگدا چەندین ژمارەی پێوانەیی بە ناوی خۆی تۆمارکرد و هاوکاری ئەم تیپەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سییانە و بەتایبەتی بە دەست هێنانی یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژووی ئەم یانەیە.

ئەلموبارەک لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی ئەتلێتیک بڵاوی کردۆتەوە سەبارەت بە ئەستێرە نەرویجییەکە گوتی:

هالاند گواستنەوەیەکی نایاب بوو! ئەوەی سەرسامی کردم دوایگرێبەست کردن لەگەڵی لە یەکەم گفتوگۆی ئێمەدا ئەوە بوو کە ئەم یاریزانە زۆر متمانەی بەخۆی هەبوو.

خاوەنی سیفەتێکی زۆر تایبەتە کە تێکەڵەیەک لە متمانە بەخۆبوون و رێزگرتنە. دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، ئەم یاریزانە توانی بە ئاسانی قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەی بکات، ئەمەش سەرنجی منی راکێشا.

لە درێژەی قسەکانی دا گوتی:

هالاند ساڵێک لەمەوبەر لەم گفتوگۆیەدا پێی وتم جەنابی بەڕێوەبەر، من نازناوی چامپیۆنزلیگت بۆ بە دەست دەهێنم. من لێرەم بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ مانچێستەر سیتی و بەم زووانە دەیبەینەوە.

ئەم قسانە گەورەیی ئەم یاریزانەیان نیشان دام. ئەم گفتوگۆیانە بە تەواوی نیشانیان دا کە ئێرلینگ لە کوێیە و ئەمەش تەنها سەرەتای کارەکە بوو. “رەنگە بەشە ترسناکەکە ئەوە بێت کە ئەمە تەنها سەرەتایەکە بۆ ئەو.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button