فه‌ره‌نسا

گریزمان: تا ئەو کاتە دەرم نەکەن لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بەردەوام دەبم

یاریگا

ئانتوان گریزمان، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر یونان باسی لە چارەنوسی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی کرد.

گریزۆ لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەو ساتانە کرد کە لە هەڵبژاردەکەی بێ ئومێد بووە و دەڵێت

هەرچەندە ماوەیەک پێش ئێستا نائومێد بووم، بەڵام ئێستا دەمەوێت تا دەتوانم یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەم و پلانم نییە بەم زووانە ماڵئاوایی بکەم مەگەر  دەرمبکەن!

گریزمان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی

بێگومان دەبێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم، هەروەها دەمەوێت بۆ ساڵانی داهاتوو پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانم بکەم

گریزمان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری 148 یاریکردووە و خاوەنی 43 گۆڵ و 36 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button