ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆراتا بووەتە ئامانجی رۆما

یاریگا

یانەی رۆمای ئیتاڵیا دەیەوێت ئالڤارۆ مۆراتا وەکو شوێنگرەوەی تامی ئابراهام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گورگەکان بەهۆی پێکانە درێژ خایەنەکەی هێرشبەرەکەیان دەیانەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

یەکێک لە پاڵێوراوەکانی هێلی پێشەوەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا، ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیایە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە یانەکە پاولۆ دیبالای هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەی راسپاردووە، بۆ ئەوەی گۆڵکارەکەی رۆخێ بلانکۆس رازی بکات، ئەمیش بەهۆی ئەو پەیوەندیەی لە نێوان هەردوو یاریزانەکە هەیە.

مۆراتا ساڵێکی دیکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی هەیە، بۆیە سەرەتا پێویستە یانەکەی رازی بێت دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button