ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی نوێدەکاتەوە

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو ئەستێرەی تیپەکەی، دانی سیبایۆس و ناچۆ فێرناندێز.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکاری تیپەکەی، دانی سێبایۆسی تەمەن 26 ساڵان نزیکە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوە کردووە یاریزانەکە و یانەکە نزیکن لە رێککەوتن، لە قۆناخی کۆتایی وردەکاریی گرێبەستەکەدان، سیبایۆس بەم زووانە واژۆی خۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، جیا لە دانی، ناچۆش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی، کە ریال مەدرید نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەت.

بەپێی قسەکانی رۆژنامەنووسەکە، ناچۆ راستەوخۆ لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە رێککەوتنی کردووە، سەرجەم رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە.

گرێبەستە نوێیەکەی کورتخایەن دەبێت، سبەی دووشەممەش واژۆی لەسەر دەکات، بە فەرمیش نوێکردنەوەکەی رادەگەیەندرێت.

سیبایۆس بە درێسی ریال مەدرید بەشداری 120 یاری کردووە، 5.098′ خولەک یاری کردووە، 6 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 12 گۆڵیشی درووست کردووە.

ناچۆش لەگەڵ مێرێنگی 319 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 22.646 خولەک یاری بۆ یانەکەی کردووە، خاوەنی 16 گۆڵ و 9 ئەسیستیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button