ئیسپانیا

گریزمان لە سانجێرمان دەبێتە شوێنگرەوەی ئێمباپێ

یاریگا

ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپی هاونیشتیمانی لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی.

رادیۆ مارکا بڵاویکردەوە کارگێری شازادەکان بێ هیوا بووە لە مانەوەی کیلیان ئێمباپێ، بۆیە چەند یاریزانێکیان دەست نیشانکردووە، بۆ ئەوەی وەکو شوێنگرەوەی هێرشبەرەکەیان بگوازنەوە و دیارترینێش ئانتوان گریزمان هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیایە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەگەر شازادەکان بیانەوێت هێرشبەرەکەی رۆخێ بلانکۆس بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەوا پێویستە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کارگێری یانە ئیسپانیەکە بکەن و ئەستەمە ئەو یانەیەش ئەم ئۆفەرە خەیاڵیە رەتبکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رادیۆ مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە هەر چەندە ئەستەمە دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری یانە مەدریدیەکە رێگە بە گریزۆ بدات ریزەکانیان جێبێڵێت، هەروەها خودی یاریزانەکەش ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button