ئیسپانیا

فەرمی: فێران گارسیا ژمارە 20 لە ریال مەدرید دەپۆشێت

یاریگا

فێران گارسیا بەرگریکاری نوێ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە بە میدیاکان ناسێندرا و درێسی ژمارەی 20 لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەپۆشێت.

بەرگریکارە نوێیەکەی یانە شاهانەکان دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکیەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکە بە میدیاکان ناسێندرا و درێسی ژمارە 20 پێشکەشی کرا.

لە کاتی ناساندنی وەکو یاریزانی نوێ ریال مەدرید، فێران گارسیا بەرگریکاری بالی چەپی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی مێرنگی گووتی

زۆر خۆشحاڵم کە گەڕامەتەوە ماڵەوە، ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ من. هیوادارم بەردەوام بم لە تۆمارکردنی مێژوو لەم یانە گەورەیەدا. هالا مەدرید

لەلایەکی دیکەوە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەش دوای ناساندنی یاریزانە نوێیەکەی پەیامێکی بڵاویکردەوە و گووتی

هەمیشە مەدریدییەکان هەست بە خۆشییەکی تایبەت دەکەن کاتێک یاریزانێکی نوێ پەیوەندی بە یانەکەمانەوە دەکات. داواکارییە بەردەوامەکانمان ڕێگەمان پێنادات ڕازی بین و لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەردەوام بەدوای یاریزانی نوێدا دەگەڕێین بۆ باشترکردنی تیپەکە. ئەمڕۆ گەنجێک دێت کە کوالیتی تایبەتی سەر بە ئەکادیمیاکەمانی هەیە. فێران گارسیا، بەخێربێی بۆ ڕیاڵ مەدرید. ئەمڕۆ دگەڕێیتەوە ماڵەوە

فێران گارسیا لەساڵی 2015 لە تیپی خوار 17 ساڵانی ریال مەدرید دەستی پێکرد و دواتر لە ساڵی 2020 بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە رایۆ ڤایێکانۆ کرد و دوای ساڵێک لە ساڵی 2021 بە شێوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەکە کرد، دواجار کارگێری مێرنگی بڕیاریدا بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێنێتەوە.

گارسیای 23 ساڵی ئەم وەرزە لەگەڵ رایۆ ڤایێکانۆ لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 40 یاریکرد و توانی 2 گۆڵ و 3 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button