ئیسپانیا

ئیسکۆ لە لالیگا بەردەوام دەبێت

یاریگا

ئیسکۆ ناوەراستکاری پێشووی یانەکانی ریال مەدریدی و سێڤییا لە لالیگا بەردەوام دەبێت و نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی رایۆ ڤایێکانۆ.

مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، ناوەراستکارەکەی پێشووی لارۆخا مانگی کانوونی دووەمی 2022 ریزەکانی یانە ئەندەلوسیەکەی  جێهێشت، ئەو یاریزانە لەو کاتەوە بێ یانەیە و دەنگۆیەکیش هەیە دووبارە بگەڕێتەوە مەدرید.

ئه ستێرەی پێشووی ریال مەدرید و سێڤییا پێش چه ند مانگێک نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیاوە بکات و تەنانەت بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یانەیەشی کرد، به ڵام له کۆتاییدا نەگەیشتن به رێککەوتن.

دانوستانەکانی نێوان ئیسکۆ و ڕایۆ ڤالیکانۆ لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە یاریزانە 31 ساڵەکە بە درێسی ئەم تیپە بگەڕێتەوە ناویاریگاکان.

مۆندۆ بڵاویشی کردووەتەوە ئەو یاریزانە دەیتوانی بە درێسی پۆرتۆ یاری بکات، بەڵام سێرجیۆ کۆنسێسۆ،  ڕاهێنەری یانە پورتوگالییەکە رەتیکردەوە رازی بێت بە گواستنەوەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button