تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس

یاریگا

نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی رۆلان گارۆسی فەرەنسا، توانی بردنەوەی بەدەست بێنێت و ناسناوەکەشی بەرز کردەوە.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سربی مێژووی نووسیەوە بە بردنەوەی نازناوی ڕۆلاند گارۆس بۆ سێیەم جار لە ژیانی پیشەگەریدا، دوای ئەوەی ئێوارەی یەکشەممە لە یاری کۆتاییدا لە کاسپێر ڕودی نەرویجی بردەوە.

جۆکۆڤیچ یارییەکەی لە ماوەی 3 کاتژمێر و 13 خولەکدا بە سێ کۆمەڵە بەبێ وەڵام بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش (7-6)، (6-3)، (7-5).

بەم شێوەیە جۆکۆڤیچ مێژوویەکی نوێ تۆمار کرد و بووە یەکەم تێنسزان 23 ناسناوی گراندسلام بەدەست بێنێت و پێش رافایل نادالی ئیسپانی و خاوەنی 22 گراندسلام کەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button