ئه‌وروپا

بەرواری ئەنجامدانی یاری سوپەری ئەوروپا

یاریگا –

وادەی ئەنجامدانی یاری سوپەری ئەوروپا لە نێوان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.

مانچێستەر سیتی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە ئینتەر میلان بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

تاكە گۆڵەكەی سیتی لەلایەن رۆدری لە خولەكی 68ی یارییەكە بە لێدانێكی بەهێز تۆمار كرا.

هەروەها سێڤییا توانی ببێتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە یانەیەكی دیكەی ئیتاڵی رۆمایان بردەوە بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

چاوەڕوان دەكرێت یاری سوپەری ئەوروپا لە نێوان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی و پاڵەوانی یۆرۆپالیگ سێڤییا ئەنجام بدرێت.

بەرواری 16ی مانگی 8 جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانە لە یاریگای كارایسكایس لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button