ئینگلتەرایاریگا

لیڤەرپوول بێ هیوا دەبێت لە گواستنەوەی کۆنێ

یاریگا

بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول دوای گواستنەوەی ئەلێکسیس مەک ئەلیستەر، لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی دیکە.

رێدز بەلایەنی کەمەوە 2 یاریزان بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی دەگوازێتەەر. ئەو یانەیە چاوی لە گواستنەوەی مانو کۆنێیە،  بەڵام لە هەمان کاتدا ئامانجی دیکەشیان هەیە.

فلۆریان پلێتنبێرگ لە سکای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لە گواستنەوەی مانو کۆنی بۆ لیڤەرپوول دەکرا، بەڵام گواستنەوەی یاریزانی میونشن گلادباخ بۆ ئەنفێڵد زۆر بەدوور دەزانرێت. یاریزانە فەرەنسییەکە لە بژاردەکانی لیڤەرپوولدایە، بەڵام ئەم یانەیە لە ئێستادا بەدوای بژاردەی دیکەدا دەگەڕێت.

بەرپرسانی یانەی مونشن گلادباخ، دەیانەوێت پارەیەکی باشیان لە فرۆشتنی مانو کۆنی دەستکەوێت، بۆیە زۆر ئەستەمە وا بە ئاسانی دەستبەرداری بن، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی لیڤەرپوول لە گواستنەوەی بێ ئومێد بن.

رۆژنامەنوسە ئەڵمانیەکە بڵاویشی کردووەتەوە گلادباخ بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی داوای زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button