ئه‌مریکا

نەیمار: پێشتر دەمزانی مێسی دەچێتە ئەمریکا

یاریگا –

نەیمار هاوڕێی دێرینی لیۆنێل مێسی باسی لە گواستنەوەی بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کرد و گوتی پێشتر دەمزانی مێسی دەچێتە ئەم تیپە.

کاتێک گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەل پاریس سانجێرمان کۆتایی پێهات، زۆرێک لە ئەستێرەکانی پێشوو و ئێستای جیهانی تۆپی پێ کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە هەبوو. بەڵام یەکێک لە پەیامە سۆزدارەکان کە ئاراستەی مێسی کراوە، لە هاوڕێ بەرازیلییەکەیەوە بووە، کە نەیمارە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: براکەم، بەو شێوەیەی کە بیرمان لێدەکردەوە، بە باشی نەڕۆیشت، بەڵام هەموو هەوڵێکمان دا.

لەوکاتەوەی نیمار شانبەشانی لیۆ مێسی لە بارسێلۆنا یاری کردووە، هاوڕێیەتییەکی نزیک لە نێوانیان دا درووست بووە، راپۆرتە میدیاییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پەیوەندییە نزیکە لە پاریسیش بەردەوام بووە.

رۆژی چوارشەممە، بۆمبی گواستنەوەی هاوینە لەلایەن لیۆ مێسی تەقێندرایەوە، ئەویش رایگەیاند کە نە دەگەڕێتەوە بارسا و نە دەچێتە سعودیە، بەڵکو دەچێتە ئەمریکا بۆ ئەوەی درێسی ئینتەرمیامی لەبەر بکات. ئەمڕۆ نێیمار رایگەیاند، ڕۆژێک یان دوو رۆژ پێش راگەیاندنی فەرمی مێسی ئاگاداری بڕیارەکەی مێسی بووە.

پێگەی MLS Soccer رایگەیاند ، نەیمار سەبارەت بە بڕیارەکەی لیۆنێل مێسی بۆ پەیوەندیکردن بە خولی ئەمریکی ئاگادار بووە و نەیمار گوتویەتی:

من دەمزانی مێسی دەچێتە میامی، قسەمان لەسەر ئەوە کردبوو، بە مێسیم گوت کە بەڕاستی حەزم لە شاری میامی و شێوازی ژیانی ئەوێیە، گوتم لیۆ، دڵنیام کە بوونی تۆ لە ئەمریکا ئاستی خولی MLS زۆر بەرز دەکاتەوە، گومانم نییە کە خولی ئەمریکی زۆر زیاتر بەناوبانگ دەبێت لەلایەن مێسی و بینەرێکی زۆر دەدۆزێتەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button