ئینگلتەراگرنگترین

ناسر خلێفی بەشدارە لە هەڵمەتی کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد

یاریگا –

سەرۆکی قەتەری یانەی پاریس سانجێرمان ناسر خلێفی، بەشداری کردووە لە هەڵمەتی کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد، لە بەرژەوەندی شێخ جاسم.

رۆژنامەنووس دەیڤد ئۆرنیشتاین لە رۆژنامەی زە ئەتڵەتیک بڵاویکردووەتەوە، ناسر خلێفی هاوکاری شێخ جاسم بن حەمەدی کردووە لە هەڵمەتی کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد و بە تایبەتی قسەی لەگەڵ خانەوادەی گلەیزەرس کردووە.

دەیڤد لە قسەکانیدا دەڵێت سەرۆکەکەی پاریس وەک راوێژکارێک رۆڵ دەگێڕێت، هانی شێخ جاسمی داوە بۆ زیادکردنی بڕە پارەی ئۆفەرەکەی، هەوڵ دەدات خانەوادەی گلەیزەرسیش بە دوایین ئۆفەری هاونیشتیمانییەکانی رازی بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، یانەکانی پرێمەرلیگ دەترسن شێخ جاسم تەنیا روخسارێک بێت لەم هەڵمەتەدا و کەسانی دیکە لە پشت کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد بن، بۆیە داوایان لە بەرپرسانی پرێمەرلیگ کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی پارەکانی کڕیارە قەتەرییەکە بکەن.

شێخ جاسم دوو رۆژ لەمەوبەر ئۆفەری پێنجەم و کۆتایی خۆی پێشکەشکردووە بۆ کڕینەوەی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد بە رێژەی %100.

تەنیا 48 کاتژمێر دەرفەتیان بە یانە ئینگلیزییەکە دابوو، بە فرۆشیارەکانیان گوتبوو لەدوای ئەو کاتە ئەگەر وەڵامێکی یەکلایی کەرەوەیان نەدرێتەوە، پاشەکەشە دەکەن لە کڕینی یانەکە کە ئەمڕۆ ئەو 48 کاتژمێرە کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button