ئینگلتەراگرنگترین

شێخ جاسم بن حەمەد کۆتا دەرفەت بە خانەوادەی گلەیزەرس دەدات

قەتەریەکان 48 کاتژمێر دەرفەت بە گلەیزەرس دەدەن

یاریگا –

شێخ جاسم بن حەمەد کۆتا ئۆفەری پێشکەش بە خانەوادەی گلەیزەرس کرد بۆ کڕینەوی یانەکە و چیتر چاوەڕوا نابێت.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، شێخ جاسم ئۆفەری پێنجەم و کۆتایی خۆی پێشکەشکردووە بۆ کڕینەوەی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد بە رێژەی %100.

بە پێی قسەکانی رۆمانۆ ئەمە کۆتا ئۆفەری قەتەرییەکانە بۆ گلەیزەرس، بە یانەکەیان گوتووە قبوڵی بکەن یاخود رەتی بکەنەوە، تەنیا 48 کاتژمێر دەرفەتیان بە یانە ئینگلیزییەکە داوە، لەدوای ئەو کاتە ئەگەر وەڵامێکی یەکلایی کەرەوەیان نەدرێتەوە، پاشەکەشە دەکەن لە کڕینی یانەکە.

جیا لە قەتەرییەکان گەورە ملیاردێری بەریتانی سێر جیم راتکلیف، یەکێکی دیکەیە لە کڕیارە سەرەکییەکان، کە بەپێی دوایین هەواڵی رۆژنامە دەیلی میرەر، ناوبراو لە قۆناخی کۆتایی گفتوگۆکاندایە بۆ کڕینەوەی یانەکە.

خێزانی گلەیزەرس لە ساڵی 2005 یانەکەیان بە بڕی 790 ملیۆن پاوەند کڕی، ئێستاش دەیانەوێت لە فرۆشتنی 6 ملیار پاوەندیان دەستبکەوێت.

شێخ جاسم بن حەمەد گەورە سەرمایەداری قەتەری
ملیاردێری بەریتانی سێر جیم راتکلیف

بابەتی زیاتر

Back to top button