ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دواین پێشهاتەكانی گواستنەوەی كانتێ بۆ ئیتیحاد

یاریگا –

لە دوای چەندین مانگ لە دانوستانەكان و هەوڵدان بۆ رازیكردنی ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئێنگۆلۆ كانتێ بۆ ئەوەی درێسی یانەی ئیتیحادی سعودی بپۆشێت، رەنگە بەهۆی پشكنینە پزیشكیەكانەوە ئەو گرێبەستە سەرنەگرێت.

رۆژنامەكان لە ماوەی رابردوودا باسیان لەوە كردووە كە بێگومان كانتێ واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كردووە لەگەڵ ئیتیحاد.

بەڵام ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشكرایكرد گواستنەوەكە رێگریەكی بۆ درووست بووە بەهۆی پشكنینە پزیشكیەكانەوە، روونیشیكردەوە كانتێ گرێبەستێكی سەرەتایی لەگەڵ ئیتیحاد واژۆ كردووە نەك گرێبەستی كۆتایی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، ئەمەش بەو مانایە دێت كە یانەكە پێش واژۆكردنی گرێبەستی كۆتایی لێكۆڵینەوە لە ئەنجامی پشكنینە پزیشكیەكان دەكات.

وەرزی رابردوو بەهۆی پێكانەوە كانتێ تەنیا لە 9 یاریدا بەشداری كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا، چونكە تووشی چەندین پێكانی جۆراوجۆر بوو، بەتایبەت پێكان لە ئەژنۆیدا كە بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاكان دووریخستەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا یانەی ئیتیحادی سعودی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی كەریم بێنزێمای فەڕەنسی بۆ ریزەكانی یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button